سەردانی کاتیدرالی (ساگرادا فامیلیا)

لە میانەی سەردانە فەرمییەکەیان بۆ وڵاتی ئیسپانیا و شاری بەرشەلۆنە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) و بە یاوەری بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی کاتیدرالی (ساگرادا فامیلیا) یان کرد و لە لایەن بەڕێوبەری کاتیدرالەکەوە پێشوازیان لێکرا.

ساگرادا فامیلیا، ساڵانە زیاتر لە ٥ ملیۆن گەشتیاری هەیە و بووەتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیارێکی کەم وێنە لە شارەکەدا. ئەم ژمارەیە بوویە جێ سەرسوڕمانی شاندەکە و هەموو لایەک هاوڕابوون کە ئەمڕۆ شوێنە مێژوویی و هوونەری و ئایینی و کلتوری و وەرزشیەکان بوونەتە هۆکارێکی گرنگ و بەرهەمێکی گەشتیاری پربایەخ و سەرچاوەی داهات و هەلی کاری مەزن بۆ وڵاتان.

شاندەکە سودێکی باشیان بینی لەم جۆرە شوێنە گەشتیاریە ناوازانە، بۆ ئەزموونی گەشتیاری هەرێمی کوردستان.