سەردانی نوێنەری حکومەت بۆ یەکێک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا

لە پەراوێزی ٥١ هەمین پێشانگای گەشتیاریی نێودەوڵەتیی (فتووری ٢٠٢٥)، بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی یەکێک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە لە چوارچێوەی ستاندی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی عێراق ستاندی تایبەت بەخۆیان هەبوو. لە دیدارەکەیاندا، بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، پشتیوانی تەواوی نوێنەرایەتی بۆ کۆمپانیاکان دووپات کردەوە.

هاوکات نوێنەری حکومەت جەختی کردەوە کە بەشداری کردنی ئەوان لەم جۆرە پێشەنگایانەدا دەرفەتێکی زێرین بۆ گەشەکردنی بواری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان دەرخسێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دۆزینەوەی دەیان هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا.