سەردانی شاندی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزار بۆ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیسپانیا

لە میانی سەردانی شاندی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزار بۆ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیسپانیا و دوابەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێز دکتۆر (ساڵح حسێن عەلی) باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا، شاندی دەستەی گەشتووگوزار و نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا سوپاسی بەڕێز (ئەمین بەرزنجی) قونسوڵی عێراقیان لە ئیسپانیا کرد کە ڕۆڵی جوامێرانەی گێڕاوە لە بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی نوێنەرایەتی حکومەت و باڵوێزخانەی عێراق لە ئیسپانیا.