سەردانی دووەم گەورەترین ئۆپێرای ئەوروپا لە شاری بەرشەلۆنە

لەچوارچێوەی سەردانە فەرمیەکەیان بۆ وڵاتی ئیسپانیا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،بەسەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و بە یاوەری بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی دووەم گەورەترین (ئۆپێرای) ئەوروپایان لە شاری بەرشەلۆنە کرد و لەلایەن بەڕێوبەری ئۆپێراوە پێشوازیان لێکرا.

لە میانەی سەردانەکەیان شاندەکە سەرسامی خۆیان بە ڕووپۆشی زێری ئۆپێراکە دەربڕی، دواتر بە وردی باس لە گرنگی شوێنە هونەرییەکان کرا کە بەستراوەتەوە بە کەرتی گەشتیاری و تیشکخرایە سەر گرنگی ئەم جۆرە پرۆژانە کە کاریگەری کلتوری و مێژووی و شارستانیەتی کوردستان دەخاتەڕوو بۆ گەشتیاران.