سێیەمین ڕۆژی پێشەنگای گەشتیاری (فتوری ٢٠٢٥) ی ئیسپانیا

لە سێیەمین ڕۆژی پێشەنگای گەشتیاری (فتوری ٢٠٢٥) ی ئیسپانیا، بەڕێزان دکتۆر ( ئەحمەد فەکاک بەدران ) وەزیری گەشتیاری عێراق و (ئەمەل جەلال) سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر ( ساڵح ئەلتەمیمی) باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، چەند بەشێکی گرنگی پێشەنگاکەیان بەسەرکردەوە.

لە تەواوی گفتوگۆ و سەردانەکاندا هاوڕابوون کە ئەمڕۆ کەرتی گەشتیاری بووەتە سەرچاوەی داهات بۆ وڵاتان و جەخت کرایەوە کە ئەمڕۆ پێویستە عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگێکی زیاتر بەم کەرتە بدەن ئەمەش لە پێناو بوژانەوە و گەشانەوەی زیاتری کەرتی گەشتوگوزار کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی زیاتری هەلی کار بۆ گەنجەکانمان.