زانکۆی نێبریخا و نوێنەرایەتی حکومەت ئامادەکاری بۆ کاری هاوبەش دەکەن

هەینی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٦ (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێزان (لوسیا گۆمێز ئاسێبۆLucía Gómez Acebo ) بەڕێوەبەری گەشەسەندنی نێودەوڵەتی و (خێسوس گوۆدێمار پێرێز Jesús Guodemar Pérez) بەڕێوەبەری گەشەسەندن و پرۆژەی زانکۆیی، زانکۆی نێبریخا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری حکومەت باسی ئامانجەکانی نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا، کرد بەتایبەتی لە بەرەوپێشەوە بردنی کەرتی پەروەردە و گرنگی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئیسپانیا لەم بوارەدا و دواتر باس لە بەرنامە و جێبەجێکردنی هێنانی مامۆستای زمانی ئیسپانی بۆ هەرێمی کوردستان کرا، ئەمەش بە گرنگیدان بۆ ئەو خواستە زۆرەی کە لەلایەن فێرخوازانەوە هەیە بۆ فێربوونی زمانەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە تیشکیان خستەسەر ئەو پێداویستیانەی، کە بۆ ئەزموونی هەرێمی کوردستان گرنگە و دەبێتە هۆی پێشکەوتنی وەزارەتی پەروەردە خستە ڕوو.

دواتر بەڕێز لوسیا گۆمێز وتی؛ زانکۆ و پەیمانگای نێبریخا کۆنترین سەنتەری زمانی ئیسپانین و لە پاش (ئانتۆنیۆ نێبریخا)ی دامەزرێنەری ڕێزمانی زمانی ئیسپانی مۆدێرنەوە ناوی دەزگاکەیان ناوە. هەربۆیە ڕایگەیاند کە بە خۆشحاڵییەوە دەتوانن لەم ڕووەوە هەماهەنگی بکەن هەم بۆ ماوەی کورت خایەن و درێژخایەن. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هەروەها هەردوولا تاووتوێی ئەم خاڵانەی خوارەوەیان کرد:

  1.  فەراهەمکردنی کورسی خوێندن و زەمالە بۆ خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان.
  2. بەڕێز لوسیا گۆمێز ئامادەیی دەزگاکەیانی نیشاندا بۆ کاری هەماهەنگی و واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی کاری پێکەوەیی و هێنانی زمانی ئیسپانی بۆ هەرێمی کوردستان.
  3. پەیمانگا و زانکۆی نێبریخا بڕوانامەی باوەڕپێکراو (ACLES) دەدات بەو خوێندکار و قوتابییانەی کە لایان دەخوێنن بۆ فێربوونی زمانی ئیسپانی.
  4. زانکۆکەیان ئامادەیە بەشی زمانی ئیسپانی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە ئەوە هاوکاری بکرێن.