دیزاینەری کورد خاتوو چیمەن عەبدوڵا بەمە بەستی ناساندن و نمایشکردنی جلوبەرگی نەتەوەیی کوردی گەیشتە شاری مەدرید، لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا پێشوازی لێکرا.

دیزاینەری کورد خاتوو چیمەن عەبدوڵا بەمە بەستی ناساندن و نمایشکردنی جلوبەرگی نەتەوەیی کوردی گەیشتە شاری مەدرید، لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا پێشوازی لێکرا.

دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناوی خۆیو ستافی نوێنەرایەتیەوە بەخێرهاتنی کرد و پاڵپشتی تەواوی خۆی و ستافی نوێنەرایەتی بۆ بەڕێزیان دەربڕی، بۆ هەماهەنگی ئەم نمایشە و بۆ ناساندنەوە بەرەوپێشبردنی کلتوری نەتەوەی کورد لەڕێگەی جلوبەرگەوە

لەلایەن خۆیەوە دیزاینەری کورد خاتوو چیمەن عەبدوڵا سوپاسی ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا کرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی کردن لە کارەکانی.

مەدرید