دووەم ڕۆژی دەستپێکی پێشەنگای گەشتیاری لە مەدرید..


بەڕێز دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا خۆشحاڵبوو لە دووەم ڕۆژی دەستپێکی پێشەنگای گەشتیاری (Fitur2025) ئیسپانیا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کارایان هەبوو، جلی کوردی لە پێشەنگای گەشتیاری بەناوبانگی جیهان بوویە جێی بایەخی ئامادەبوان، خاتوو ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و شاندی یاوەری، هانی ئامادەبوانیدا بێنە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری بکەن و پشتوانی دەستەی گەشتووگوزاری بۆ کۆمپانیا بیانیەکان دووپات کردەوە. هاوکات نوێنەرایەتیمان لە ئیسپانیا هەموو کارئاسانییەکی بۆ کۆمپانیاکان دەربڕی بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان بکەن.
لە عێراقیش شاندی وەزارەتی گەشتیاری عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز ( ئەحمەد بەدران ) وەزیری گەشتیاری عێراق و باڵوێزی عێراق لە ئیسپانیا بەڕێز دکتۆر ( ساڵح ئەلتەمیمی) باسیان لە بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری عێراق بۆ ئامادەبوون کرد.


