درێژەی سەردانەکانی شاندی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزار بۆ ئیسپانیا،


لە زۆرێک لە شارە بەناوبانگەکانی ئیسپانیا، خاڵێکی (سفر) دیاری کراوە، کە لەو خاڵەوە ئاراستەی دووری کیلۆمەتری شار بۆ شارەکان دیاری دەکرێت ! بۆ نمونە کاتێک دەڵێن دووری نێوان شاری مەدرید – بەرشەلۆنە ٦٢٧ کیلۆمەترە، لە کوێی شارەکەوە بۆ کوێ شارەکە ٦٢٧ کیلۆمەترە ؟ یان کاتێک دەڵێن هەولێر – سلێمانی ١٩٨ کیلۆمەترە، لە کوێ هەولێر بۆ کوێ سلێمانی ١٩٨ کیلۆمەترە ؟
لە میانی شاندی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزار، بۆ ئیسپانیا، بەسەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆکی دەستەی گەشتووگوزار، بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، پێشنیاری کرد کە بە هەماهەنگی وەزارەتی شەرەوانی و لایەنە پەیوەندی دارەکان خاڵی(سفر) بۆ شارەکانی دیاری بکرێت کە ئەو خاڵە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاران.
