بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا پێشوازی کرد لە بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاریی سلێمانی

بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا پێشوازی کرد لە بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاریی سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کرد لەسەر تایبەتمەندیی و بەخشش و دەرفەت و پێداویستییەکانی پارێزگای سلێمانی و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و سەرمایەگوزاریی و وەبەرهێنان و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندیی نێوان سلێمانی و شارەکانی وڵاتانی ئیسپانیاو پرتوگال،

لە پای پێشوازیی و دڵسۆزیی و هەماهەنگیی بەردەوامی دارەوان حاجی حامید و تیمی نوێنەرایەتیی؛ سوپاس و پێزانین و خەڵاتی تایبەتی پارێزگای سلێمانیمان پێشکەش بە دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێم لە وڵاتی ئیسپانیا کرا،

لە کۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی (حاجی حامید حاجی غەفار) باوکی دارەوان دەربڕی، نوێنەری حکومەت سوپاسی هاوخەمیی جەنابی پارێزگاری سلێمانی کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.