بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا، لە ئۆفسی نوێنەرایەتی حکومەت ێشوازی کرد لە بەڕێز (دکتۆر سنور حامید) جێگری بەڕێوبەری تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە،


بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا، لە ئۆفسی نوێنەرایەتی حکومەت ێشوازی کرد لە بەڕێز (دکتۆر سنور حامید) جێگری بەڕێوبەری تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، لە دیدارەکەدا نوێنەری حکومەت وتی، بەردەوام خزمەتکردن بە پارێزگای هەڵەبجە کاری سەرەکی و لە مێژینەی نوێنەرایەتیەکەمان بووە، سەبارەت بە کەرتی تەندروستی لە ماوەکانی ڕابردوو نوێنەرایەتیمان هەوڵەکانی چر کردوەتەوە بۆ ئەوەی هاوکاری کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بێت و هەوڵەکانیشمان بۆ داهاتوو بەردەوام دەبێت.
لەلایەن خۆیەوە جێگری بەڕێوبەری تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، سوپاسی ئەم پێشوازیەی کرد، دواتر باسی کەرتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە و پێشکەوتنەکانی کەرتی تەندروستی کرد و هەروەها داوایی کرد لەو بوارانەی کە پێویستە بۆ گەشەکردنی زیاتری کەرتی تەندروستی نوێنەرایەتی حکومەت هاوکاریان بن.
