بەهەوڵی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا ژووری بازرگانی ئیسپانی کوردی کرایەوە


چوار شەممە ١٨ ی شووباتی ٢٠٢٦ بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی پێشوازی لە بەڕێز (ئامانج ئەحمەد) سەرۆکی ژووری بازرگانی ئیسپانی کوردی کرد.
هاوکات نوێنەری حکومەت پیرۆزبایی لە بەڕێز ئامانج ئەحمەد کرد بە بۆنەی دروستکردنی دامەزراوەی ژووری بازرگانی کوردی – ئیسپانی و بوونی بەڕێزیان بە سەرۆکی دامەزراوەکە و پشتیوانی تەواوی نوێنەرایەتی بۆ کارەکانی بەڕێزیان و دامەزراوەکە دووپات کردەوە.


