بەسەرۆکایەتی خاتوو ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و شاندی یاوەری و بەڕێز دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا…

لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی پێشەنگای گەشتیاری (Fitur2025) ئیسپانیا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کارایان هەبوو، بەسەرۆکایەتی خاتوو (ئەمەل جەلال) سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و شاندی یاوەری و بەڕێز (دارەوان حاجی حامید)، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا.
لە عێراقیش شاندی وەزارەتی گەشتیاری عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز ( ئەحمەد بەدران ) وەزیری گەشتیاری عێراق و باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا بەڕێز دکتۆر ( ساڵح ئەلتەمیمی) ئامادەبوون، هەمووان پێکەوە کلتوری دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستان و عێراقیان بە ئامادەبووان ناساند.

شانده‌كه‌ له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چوار ڕۆژی پێشانگه‌كه‌دا چه‌ندین دیدار و گفتوگۆی تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی له‌‌ بواری گه‌شتوگوزاردا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا ده‌بێت، له‌نێویاندا لایه‌نی ئیسپانیا كه‌ وڵاتێكی گه‌وره‌ی گه‌شتیارییه‌ و بایه‌خی زۆر به‌و كه‌رته‌ ده‌دات.