بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە رێگەی ئۆنلاین کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوە ئەنجامدا


ئەمرۆ هەینی رێکەوتی 6/3/2026 ، بە سەرپەرشتی سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە رێگەی ئۆنلاین کۆبوونەوەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوە ئەنجام درا .
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و هەڵوێست و سیاسەتی هەرێمی کوردستان کە لایەنگری ئاشتی و سەقامگیریە لە ناوچەکەدا،
لە تەوەرێکی تردا باس لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم کرا بۆ بەهاناچوونی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوە گیریان خواردووە بەهۆی باردۆخی شەڕ و داخستنی فرۆکەخانەو گەشتە ئاسماییەکان.


