بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت سەردانی باڵیۆزخانەی عیراقی لە ئیسپانیا کرد

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت سەردانی باڵیۆزخانەی عیراقی لە ئیسپانیا کرد

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٨-١-٢٠٢٦ ، لە مەدرید، سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی باڵیۆزخانەی عیراق کرد و لەلایەن هیشام جبووری هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە ئیسپانیا پێشوازی لێکرا.

بەرپرسی فەرمانگە لەگەڵ ستافی باڵیۆزخانە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و گفتوگۆ کرا لەسەر چالاکییەکانی سەردانەکە بۆ ئیسپانیا کە بە هاوبەشی لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتئ هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراق بۆ مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا و عیراق بە گشتی و هەرێمی کوردستانی عیراق بە تایبەتی.

لە کۆتاییدا بەڕێز بەرپرسی فەرمانگەی سوپاسی باڵیۆزخانەی کرد بۆ هاوکاری کردنیان و هەماهەنگی کردن لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا.