باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێم لەسەر گەشەکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئیسپانیا کۆ بوویەوە


بەڕێز دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەگەڵ بەڕێز دکتۆر سالح حسێن عەلی، باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا کۆبوویەوە. لە دیدارەکەدا لەسەر چەند کارێکی هاوبەشی باڵیۆزخانەی عێڕاق و نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا بۆ مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئازار و نیسان گفتوگۆیان کرد.
دواتر تیشکیان خستە سەرچەند کارێکی هاوبەشی هەردوولا لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ دامەزراوەکانی وڵاتی ئیسپانیا. هاوکات گفتوگۆیان کرد لەسەر گەشەکردن و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئیسپانیا لەسەرجەم بوارەکاندا و بۆ ئەمەش پلانی پێویست دانرا.
مەدرید،
