ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسێک لە بواری وزە دەکرێت…


١٤ نیسانی ٢٠٢٦ لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی لە مەدرید ، بەڕێز دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ، پێشوازیکرد لە بەڕێزان (سیلڤیا گارسییا پۆلانکۆ) پەرلەمانتاری کۆماری دۆمینکان لە پەرلەمانی ئەمریکای ناوەڕاست و (داڤید بالسا) کەسایەتی سیاسی هەرێمی گالیسیای ئیسپانیا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر کۆنفرانسێک لە بواری وزە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە دیارەکانی ئیسپانیا و ئەمریکای لاتین، هەروەها نوێنەری حکومەت خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دەستپێشخەری بەڕێزیان و سوپاسی کردن بۆ ئامادەکردنی کۆنفرانسی لەو شێوەیە کە ڕەنگدانەوەی هەبێت بۆ ڕەخساندنی هەلی کار، هاوکات نوێنەری حکومەت سنوری دەسەڵاتی نوێنەرایەتی حکومەتی ڕوونیکردنەوە کە هەر پرۆژەیەک لە چوارچێوەی سنوری وڵاتی ئیسپانیا و پەیوەندییەکانی ئیسپانیا و هەرێمی کوردستاندا بێت، نوێنەرایەتی کاری لەسەر دەکات بە مەبەستی جیبەجێکردنیان.

