ئامادەکارییەکان بۆ کۆڕبەندی ئابووری ئیسپانیا کوردستان بەردەوامە


سێشەممە، ١٠ ی ئازاری ٢٠٢٦، (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی پێشوازی کرد لە بەڕێز (خوان باستیدا) کەسایەتی دیاری هەرێمی مورسیای ئیسپانیا.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری حکومەت سوپاسی بەڕێز باستیدای کرد بۆ هاریکاریکردنی بەردەوام و لۆبیکردنی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی ئیسپانیا. بەڕێز باستیداش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ هاریکاریکردنی نوێنەرایەتی بەتایبەت لە ئامادەکارییەکان بۆ کۆڕبەندی ئابووری (ئیسپانیا-کوردستان).
