حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا

بریکارنامەی گشتی (وەکالەت)

بریکارنامەی گشتی (وەکالەت) بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە کەسێک مافی بریکاریی دەبەخشێتە کەسێکی تر بۆ بڕیاردان و ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان.
بۆ دەرهێنانی بریکارنامەی گشتی لە ئۆفیسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، هاوپێچ لەگەڵ فۆڕمی تایبەت بە بریکارنامە کە لامان دەست دەکەوێت پێویستە ئەم بەڵگەنامەنەی خوارەوە پێشکەش بکەیت:
ئەگەر هاتوو ناوت لە ئیسپانیا جیاواز بوو لە بەڵگەنامەکانت لە هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بەڵگەنامە عێراقیەکەت بخەیتە ڕوو تاوەکو بتوانین سەرجەم ئەو بەڵگەنامەنەی کە دەردەچن هەمان ناو بن وەک ئەو ناوەی کە لە هەرێمی کوردستان پێی تۆمارکراویت.

بریکارنامەی تایبەت

بەڵگەنامەیەکی یاساییە کە کەسێک مافی بریکاریی دەبەخشێتە کەسێکی تر بۆ بڕیادان یان ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتێکی تایبەت/دیاریکراو.
دەکرێت بریکارنامەی تایبەت بۆ ئەم پرسانەی خۆارەوە بەکاربهێنرێت
هاوپێچ لەگەڵ فۆڕمی تایبەت بە بریکارنامە کە لامان دەست دەکەوێت پێویستە ئەم بەڵگەنامەنەی خوارەوە پێشکەش بکەیت:

هەڵوەشاندنەوەی بریکارنامە

هەموو بەڵگەنامەکانی کوردستان یان ئیسپانیا دەتوانن لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا ڕەسەنایەتییان پێ بسپێردرێت.

لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەتوانیت بەڵگەنامەکان پشتڕاستبکەیتەوە (تەستدیقکردن)، وەک:

پشتڕاستکردنەوە (تەسدیقکردن) ی ئەو بەڵگەنامە ١ تا ٢ هەفتەی پێدەچێت لە ڕۆژی پێشکەشکردنیەوە بە نوێنەرایەتیەکەمان.
پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیا
پرۆسەو پیداویستیەکانی تۆمارکردنی لقی ئۆفیسی کۆمپانیایەکی بیانی لە هەرێمی کوردستان، هەنگاو و بەڵگەنامەکان:
  1. فۆڕمی پڕکراوەی تایبەت بەو کارە.
  2. تۆماری دامەزراندنی ئەو کۆمپانیا بیانیەی کە دەیەوێت لقی ئۆفیسەکە تۆماربکات (“کۆمپانیای دایک”).
  3. بەڵگەنامەی سەندیکایی/پەیماننامەی کۆمپانیای دایک.
  4. بریکارنامە (وەکالەت) بۆ پارێزەرێک لە هەرێمی کوردستان بۆ لەئەستۆگرتنی پرۆسەی تۆمارکردن.
  5. تۆماری دامەزراندنی هەریەک لە خاوەن بەشەکانی کۆمپانیای دایک.
  6. بەڵگەنامەی سەندیکایی/ پەیماننامەی هەر یەک لە خاوەن بەشەکانی کۆمپانیای دایک.
  7. کۆپی پاسپۆرتی هەر یەک لە خاوەن بەشەکانی کۆمپانیای دایک.
  8. ڕاگەیاندنی دارایی بینراوی کۆمپانیای دایک.
  9. نامەی دەسەڵاتبەخشین لە لایەن کۆمپانیای دایکەوە بۆ تۆمارکردنی لقی ئۆفیسەکە.
  10. نامەی لەئەستۆگرتن لە لایەن کۆمپانیای دایکەوە بە لەئەستۆگرتنی کارەکان لقی ئۆفیسەکە.
  11. بەڵگەنامەی بەکرێگرتنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان.
  12. بەڵگەنامەی مانەوەی بەڕیوەبەرە سەرەکیەکان لە هەرێمی کوردستان.
  13. دانانی پارێزەری یاسایی.
  14. دانانی ژمێریاری یاسایی.
هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە دەچنە تۆماری کۆمپانیاوە دەبێت بە کوردی یان عەرەبی بن یاخود وەرگێڕانیان لەگەڵدا بێت. ئەو بەڵگەنامانەی کە لە دەرەوەی عێراق ئیمزا کراون پێویستە دادنوس کرابن ، وە بەیاسایی بکرێن لە نزیکترین ئۆفیسی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان یان باڵێۆزخانەی عێراق.
ئەم زانیاریانەی خوارەوە ئامانجی سەرجەم ئەو خوێندکارانەیە کە لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوون و دەیانەوێت بڕوانامەی زانکۆی ئیسپانی لە ئیسپانیا بە یاسایی بکەن بۆ بەکارهێنان لە کوردستان و عێراق.

بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی بەیاساییکردن، دەبێت بەڵگەنامەکان مۆری وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری، باڵیۆزخانەی عێراق لە مەدرید و، لە کۆتاییدا، نوێنەرایەتی لە مەدرید لە حکومەتی هەرێم لە کوردستان.

  1. بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی یاساییکردن، پێویستە بڕوانامەی ئەسڵی کە لەلایەن زانکۆوە دەرچووە و بڕوانامەی ئەکادیمیت هەبێت.
  2. ئەم جۆرە بەڵگەنامانە دەبێت لە ئیسپانییەوە بۆ ئینگلیزی لەلایەن وەرگێڕێکی سوێندخواردووەوە وەربگێڕدرێن.
  3. کاتێک ئەم بەڵگەنامانە ئامادە بوون، دەبێت لە وەزارەتی پەروەردە مۆریان لەسەر بێت. بۆ ئەمەش پێویست ناکات کات دیاری بکەیت بەڵام باشترە پێشوەختە پەیوەندی بکەیت. دەتوانن پەیوەندی بکەن بە خزمەتگوزاری پەسەندکردنی بڕوانامەی وەزارەت بەم ناونیشانەی خوارەوە:
    C/ Paseo del Prado 28, Madrid.
    Tel:+34 91 5 06 56 00 ext. 65584
  4. هەنگاوی داهاتوو ئەوەیە بچینە وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری بۆ ئەوەی بەڵگەنامەکان بە هەمان شێوە مۆریان لەسەر بێت. زۆر گرنگە پێشوەختە داوای چاوپێکەوتن بکەیت. بۆ داواکردنی، haga click aquí.
    ئەگەر لینکی پێشوو کار نەکات دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەی خوارەوە ئەنجامی بدەیت: www.maec.es
    تکایە ئاگاداربن کە کاتەکان لانیکەم ١٤ ڕۆژ لە بەرواری داواکارییەوە دەدرێت. واباشە پێش گەشتکردن بۆ مەدرید کاتێک دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بتوانیت لە یەک ڕۆژدا بچیتە هەردوو وەزارەت، کاروباری دەرەوە و پەروەردە.
    وەزارەتی دەرەوە لەم ناونیشانەدایە:
    C/ Juan de Mena 4, 28014 Madrid
    Tel: +34 91 379 16 10 or 91 379 17 00
  5. کاتێک هەردوو وەزارەت بەڵگەنامەکانیان مۆر کرد، دەبێت بچیتە باڵیۆزخانەی عێراق لە مەدرید بۆ ئەوەی هەمان پرۆسەی مۆرکردن ئەنجام بدەیت. پێویست ناکات کات دیاری بکەیت، بەڵام باشتر وایە پێش ئەوەی خۆت نیشان بدەیت پەیوەندییان پێوە بکەیت، لەم ناونیشانەی خوارەوە:
    C/ Cañamar 1, 28043 Madrid
    Tel: +34 91 388 27 24 or +34 91 388 59 80
  6. دوا هەنگاو بریتییە لە هێنانی بەڵگەنامەکان بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا لەوێ لەلایەن نوێنەرەوە واژۆی لەسەر دەکرێت و مۆری فەرمانگەکە لێدەدرێت، لەم ناونیشانەی خوارەوە:
    Se ruega llamen para solicitar una cita.
    C/ Puerto de Santa Maria, 42, 28043, Madrid
    Tel: +34 9143 626 20
ئەگەر پێویستت بە زانیاری زیاترە، پەیوەندی بکە بە فەرمانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەدرید.

نشینگە

ئەو میوانانەی ئارەزووی مانەوە دەکەن بۆ زیاتر لە 3 مانگ لە هەرێمی کوردستان، پێویستە داوای کارتی مانەوە بکەن.

بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بەمانەی خوارەوە دەکات بۆ وەرگرتنی کارتی مانەوە بۆ مانەوەیەکی درێژ لە هەرێمی کوردستانی عێراق:

وێنەو پشکنینی خوێن لە ئۆفیسەکانی بەڕێوەبەرایەتی مانەوەی حکومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت. نرخ 36000 دیناری عێراقی، پرۆسەکە بە شێوەیەکی گشتی 2-3 سەعاتی پێدەچێت.
لە ئۆفیسەکانی بەڕێوەبەرایەتی مانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
 

فەرمانگەکانی دەرەوە

هەولێر

دهۆک

سلێمانی

تکایە بۆ زانیاری تەواو لەسەر چۆنیەتی پیشکەکردنی داواکاری بۆ کارتی مانەوە پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ەوە بکە. http://erbilresidency.com/

ckbكوردی‎
Scroll to Top
💬 ¿Necesitas ayuda?