حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا

تۆمارکردنی کۆمپانیا

پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیا

پرۆسەو پیداویستیەکانی تۆمارکردنی لقی ئۆفیسی کۆمپانیایەکی بیانی لە هەرێمی کوردستان، هەنگاو و بەڵگەنامەکان:

  1. فۆڕمی پڕکراوەی تایبەت بەو کارە.
  2. تۆماری دامەزراندنی ئەو کۆمپانیا بیانیەی کە دەیەوێت لقی ئۆفیسەکە تۆماربکات (“کۆمپانیای دایک”).
  3. بەڵگەنامەی سەندیکایی/پەیماننامەی کۆمپانیای دایک.
  4. بریکارنامە (وەکالەت) بۆ پارێزەرێک لە هەرێمی کوردستان بۆ لەئەستۆگرتنی پرۆسەی تۆمارکردن.
  5. تۆماری دامەزراندنی هەریەک لە خاوەن بەشەکانی کۆمپانیای دایک.
  6. بەڵگەنامەی سەندیکایی/ پەیماننامەی هەر یەک لە خاوەن بەشەکانی کۆمپانیای دایک.
  7. کۆپی پاسپۆرتی هەر یەک لە خاوەن بەشەکانی کۆمپانیای دایک.
  8. ڕاگەیاندنی دارایی بینراوی کۆمپانیای دایک.
  9. نامەی دەسەڵاتبەخشین لە لایەن کۆمپانیای دایکەوە بۆ تۆمارکردنی لقی ئۆفیسەکە.
  10. نامەی لەئەستۆگرتن لە لایەن کۆمپانیای دایکەوە بە لەئەستۆگرتنی کارەکان لقی ئۆفیسەکە.
  11. بەڵگەنامەی بەکرێگرتنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان.
  12. بەڵگەنامەی مانەوەی بەڕیوەبەرە سەرەکیەکان لە هەرێمی کوردستان.
  13. دانانی پارێزەری یاسایی.
  14. دانانی ژمێریاری یاسایی.

هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە دەچنە تۆماری کۆمپانیاوە دەبێت بە کوردی یان عەرەبی بن یاخود وەرگێڕانیان لەگەڵدا بێت. ئەو بەڵگەنامانەی کە لە دەرەوەی عێراق ئیمزا کراون پێویستە دادنوس کرابن ، وە بەیاسایی بکرێن لە نزیکترین ئۆفیسی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان یان باڵێۆزخانەی عێراق.

ckbكوردی‎
Scroll to Top
💬 ¿Necesitas ayuda?