حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سەردانی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا دەکات.

لە نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بەڕێز (دارەوان حاجی حامید) نوێنەری حکومەت لە ئیسپانیا پێشوازی لە بەڕێز(دابان شەدەڵە) جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەکرد.

لە دیداریاندا گفتوگۆکرا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا،
لەو دیدارەدا، دارەوان حاجی حامید وتی، سەردانی بەڕێز (دابان شەدەڵە) بۆ نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا دەبێتە هۆی بەهێزی کارەکانمان لە نوێنەرایەتی حکومەت و خۆشحاڵ بووین، بە پێشوازی کردن لە بەڕێزیان.

نوێنەری حکومەت ئاماژەشی بەوەکرد هەوڵدەدەین گەشەی زیاتر بە پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا بدەین ، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو ئەزمونە و ئەو لۆبیە بەهێزەی بەڕێز( دابان شەدەڵە) کە هەیەتی لە وڵاتی ئیسپانیا.

لەو دیدارەدا (دارەوان حاجی حامید) بەناوی خۆی و ستافی نوێنەرایەتی سوپاسی سەردانەکەی بەڕێز (دابان شەدەڵەیان) کرد و جەختی کردەوە پشتگیری و پشتوانی بەردەوامی بەڕێزیان دەبێتە هاندانێکی گرنگ بۆ بەردەوام بوون لە گەشەکردن و پێشخستنی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا.

دواتر بەڕێز (دابان شەدەڵە) خۆشحالی خۆی دەربری بە کارەکانی ئەم دوایەی ستافی نوێنەر و نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا و پشتوانی تەواوی خۆی بۆ نوێنەرو ستافی نوێنەرایەتی دوپات کردوە و هیواشی خواست هێمانە کارەکانیان ئەنجام بدەن بۆ خزمەتکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ئیسپانیا.

بەڕێز (دابان شەدەڵە)، ماوەی ١٠ ساڵ نوێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە ئیسپانیا، بە دروست کەر و دامەزرێنەری پردی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا دادەنرێت. نوێنەرایەتی حکومەت هەوڵەکانی بەو ئاراستەیەن تەواوکەری کارە باشەکانی بەڕێزیان بین بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی دروست لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا.

Madrid,
17 – 3 -2024

ckbكوردی‎
Scroll to Top
💬 ¿Necesitas ayuda?