حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا

سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا لەلایەن بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.

مەدرید، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

لە کۆتا ڕۆژی سەردانی فەرمی خۆی بۆ ئیسپانیا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی کە هاوکات سەرۆکایەتی شاندی فەرمی وەزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ئیسپانیا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە مەدرید کرد. ئیسپانیا یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ئەوروپا لە کەرتی کشتوکاڵدا و جگە لە دابینکردنی بەرهەمی نیشتمانی خۆی، ساڵانە هەناردەی هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەکات.

لە میانی دیدارەکەدا بەرپرسانی باڵا باسیان لە ئەگەر و ڕێکارەکانی سود وەرگرتن لە کەرەستەی پێشکەوتوو و کۆمپانیا پێشکەوتووەکانی ئیسپانیا کرد بۆ پێشخستنی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا.

 وەزیری کشتوکاڵ جەختی لە گرنگی کەرتی کشتوکاڵ کردەوە، کە بەشدارە لە گەشەپێدانی ئابووری وڵات و سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئیسپانیا کرد بۆ هەوڵەکانیان و هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی دروستکردنی پەیوەندی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا لە ساڵی 2019 هەموو ناوچەکان.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بەرەو پێشکەوتنی وڵات دەبات، بۆیە هەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا بەو ئاراستەیەدا چڕ دەبێتەوە، بەمەبەستی ڕاکێشانی زۆرترین کۆمپانیا و وەبەرهێنەران بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق .

ckbكوردی‎
Scroll to Top
💬 ¿Necesitas ayuda?