حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا

سەردانی شاندی وەزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیسپانیا.

مەدرید، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسپانیا، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەڕێز کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە ئیسپانیا کرد و لەلایەن د.ساڵح حسێن باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا.

لەم سەردانەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز داراوان حاجی حامید ئامادەی بوو.

لە میانی دیدارەکەدا وەزیرەکان گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ باڵیۆزی عێراق و بەرپرسانی باڵای دیکەی باڵیۆزخانە ئەنجامدا، تیشکیان خستە سەر گرنگی کاری هاوبەش و هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیسپانیا بۆ پەرەپێدانی بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی… هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو کەرتەکاندا، بەتایبەتی تیشک خستنە سەر بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی.

ckbكوردی‎
Scroll to Top
💬 ¿Necesitas ayuda?