حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا

نوێنەری حکومەت

دارەوان حامید غەفار، ناسراو بە دارەوان حاجی حامید،
لە 2 ی 7 ی 1990 لە ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە، دوای خوێندنی دبلۆم بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا ڕووی کردووەتە وڵاتی فەرەنسا، پاش تەواو کردنی خوێندنی بەکالۆریس و ماستەر لە فەرەنسا.

ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دارەوان ساڵێک لە وڵاتی فەرەنسا مامۆستای وانە بێژبووە لە قوتابخانەی (بێلکۆم) لە شاری لیۆن، هەروەها سەرۆکی دامەزراوەی (سەنتەری فەرەنسی کورد)و نوێنەری دەرەوەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بووە، هەمیشە لە کۆنگرە و کۆنفرانسەکان دەنگی کوردی گەیاندوەتە ناوەندەکانی بڕیار.

چەندین خولی لە بواری دیپلۆماسی لە پەیمانگەی فۆرما یەک لە پاریس و جنێف بینیوە و ئەزمونی زیاتر لە 12 ساڵی کاری دیپلۆماسی هەیە، لە ۱٥ ـ ۸ ـ ۲٠۲۳ وەک نوێنەری نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیسپانیا دەست نیشانکرا.

ckbكوردی‎
Scroll to Top
💬 ¿Necesitas ayuda?