حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا

کۆبونەوەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل بەڕێز داراوان حاجی حامید.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، بەڕێز داراوان حاجی حەمید شەرەفی پێشوازی لە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز کەمال موسلیم لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا.

لە میانی دیدارەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا خۆشحاڵی بە دەستکەوتنی زانیاری ورد لەسەر سەرجەم ئەو ئاسانکاریانەی کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان پێشکەشی کۆمپانیا بیانییەکانی دەکات، کە ئەمەش کارئاسانی بۆ ئەو کاتە دەکات بۆ پاڵنەر و بانگهێشتکردنی چەند کۆمپانیایەکی ئیسپانی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. وەک هەنگاوی داهاتوو، هەردوولا بە گرنگ دەزانن کار لەسەر ئامادەکردنی شاندێکی بازرگانی ئاستی باڵا بکەن، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئیسپانیا و بەڕێوەبەری ئایسێکس پێکەوە لەگەڵ کۆمپانیا ئیسپانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی… داهاتوویەکی نزیک.

ckbكوردی‎
Scroll to Top
💬 ¿Necesitas ayuda?