حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا

بەرپرسانی یانەی ڕیال مەدرید پێشوازی لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن

مەدرید، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، سەردانی یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدیان کرد و لەلایەن بەرپرسانی باڵای یانەکەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

  لەمیانی سەردانەکەدا نوێنەری یانەی ڕیال مەدرید مێژووی یانەکەی ڕوونکردەوە، بە وردی باسی لەوە کرد کە ڕیال مەدرید خاوەنی 500 ملیۆن هاندەرە لە سەرانسەری جیهان بەهۆی ئەو مێژووە گەورەیەی لە جیهانی تۆپی پێدا هەیە، یانەکە 14 جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.و ئەویش هەروەها نازناوی مۆندیالیشی بەدەستهێناوە. بەهەمان شێوە یانەکە لە ڕێگەی دامەزراوەی ڕیال مەدریدەوە، ئەکادیمیای کۆمەڵایەتی لە زۆرێک لە وڵاتان دەکاتەوە، کە مانگی ڕابردوو یەکێکیان لە عێراق بوو، هیوادارە لە داهاتوودا لە هەرێمی کوردستانیشدا بتوانێت ئەو کارە بکات.

  دواتر شاندی حکوومەت خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانەکە دەربڕی و داوایان لە بەرپرسانی ڕیال مەدرید کرد کە لە ئایندەدا لە ئەگەری کردنەوەی ئەکادیمیای یانەکەیان لە هەرێمی کوردستان بخوێننەوە.

سەردانەکە بە ئاڵوگۆڕی دیاری و دیاری بۆ ڕیال مەدرید و هەردوو وەزارەت کۆتایی هات.

ckbكوردی‎
Scroll to Top
💬 ¿Necesitas ayuda?