حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا

تۆمارکردنی لقی کۆمپانیا بیانییەکان

مەرجەکانى تۆمارکردنى لقی کۆمپانیاى بیانى

پێویستە کۆمپانیاى بیانى بە پێى یاسای وڵاتی دایک تۆمارکراو بێت و ساڵى دارایی یەکەمى بەسەرکەوتوویی تەواو کردبێت. هەروەها پێگەی دارایی (مرکز المالی) کۆمپانیاکە لەئاستێکی باشدا بێت.

ناسنامە و بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ تۆمارکردنی لقی کۆمپانیاى بیانى لە هەرێمی کوردستان
١. ژمارەى کەسی بێهاوتا (UPN) بۆ بەڕێوەبەرى رێپێدراو - زانیاری زیاتر
٢. بڕوانامەى تۆماركردنى كۆمپانيا
٣. کۆپییەکی باوەڕپێکراو لە یاداشتنامەی دامەزراندنی یان پەیڕەوی ناوخۆی کۆمپانیا یان دامەزراوەی دایک یان هەر شتێکی تر کە جێگەی بگرێتەوە، بە مەرجێک ناوی ئەو ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لەخۆبگرێت کە دەسەڵاتیان هەیە بەناوی ئەوەوە واژۆ بکەن.
٤. کۆپییەکی باوەڕپێکراو ژمێریاری کۆمپانیا یان دامەزراوەکە لەگەڵ ڕاپۆرتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هاوپێچکراو بەم ژمێریارانە، کە هەروەها کۆپییەکی نووسینی وردبینیکەر لەخۆدەگرێت.
٥. بەڵێننامەى ئامادە کراو، لەگەڵ وێنەیەک بە زمانى ئینگلیزی و عةرةبي هاوپێچ بکرێت
٦. پێویستە هەموو بەڵگەنامەکان لە لایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان، باڵیۆزخانەی عێراق یان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی هاوبەشی دایک و باوک پشتڕاست بکرێنەوە
٧. كارتى نيشتيمانى و كارتى زانيارى (ئەگەر بەرێوەبەرى لق خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقى بێت)
٨. پاسپۆرت و كارتى نشينگە (ئەگەر بەرێوەبەرى لق بيانى بێت)

رسومات و تێچووی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی
١. (200,000) دووسەد هەزار دینار، تێچووی تۆمارکردن
٢. (50,000) پەنجا هەزارد دینار تێچووی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان
٣. (25,000) بیست و پێنج هەزارد دینار تێچووی پشکنین
٤. (25,000) بیست و پێنج هەزارد دینار تێچووی بڵاوکردنەوە

٥. ڕسوماتی تۆمارکردن لە کۆتایی پرۆسەی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتى کۆمپانیاکانى پارێزگاکان وەردەگیرێت.

 

لایەنە پەیوەنددارەکانی تر کە پێویستە پاش تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی سەردانیان بکەیت

پاش وەرگرتنی مۆلەتى تۆمارکردن، بەلگەنامەى ئەم لایەن و فەرمانگانە پێویستن:

١. سەندیکای پارێزەران بۆ دەستنیشانکردنی پارێزەرێک
٢. سەندیکای ژمێریاران بۆ دەستنیشانکردنی ژمێریارێک
٣. بەرێوەبەرايەتى باجی دەرامەتى كۆمپانياكان بەمەبەستی كردنەوەى دۆسيەى لقی كۆمپانيا
٤. بەرێوەبەرايەتى دەستەبەرى كۆمەلايەتى بەمەبەستی كردنەوەى دۆسيەى لقی كۆمپانيا
٥. وەزارەت ياخود فەرمانگەى پەيوەنددار بە چالاكى كۆمپانيا

بۆ زانیاری زیاتر و ئاگاداربوون لە هەر گۆڕانکاریەکی نوێ سەبارەت بە تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
https://business.digital.gov.krd/en

ckbكوردی‎
Scroll to Top
💬 ¿Necesitas ayuda?