حکومەتی هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی لە ئیسپانیا

دەربارەی حکومەت

حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە شێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێردراوە، بەپێی یاساکانی هەرێمی کوردستان کە پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کردووە، دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەکاردەهێنێت.

حکومەتی ئێستا لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت کە لە 10ی تەمموزی 2019 دەستبەکاربووە.

حکوومەتی ئێستا لە چەند لایەنێکی سیاسی پێکهاتووە کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی هەرێمی کوردستانە کە لە کورد و تورکمان و کلدان و ئاشووری و سریانی و ئێزیدی و ئەوانی دیکە پێکهاتووە، کە هەموویان بە هاوئاهەنگی و لێبوردەیی دەژین.

کابینەکە لە ئەندامانی هاوپەیمانی لیستی کوردستانی کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، و لایەنەکانی دیکە پێکدێت. هاوپەیمانی حکومی لە پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک)، یەکێتی نیشتمانی کوردستان (ی.ن.ک)، بزووتنەوەی دادگەری کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئەنجومەنی سریانی ئاشووری کلدان، نوێنەری تورکمان، کۆمۆنیست و سۆسیالیست پێکهاتووە. حکومەت 19 وەزارەت هەیە.

بارەگای سەرەکی حکومەتی هەرێم لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە. حکومەتی هەرێم پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە بەڕێوەدەبات.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەیری… ماڵپەری پەرلەمانماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ماڵپەڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

ckbكوردی‎
Scroll to Top
💬 ¿Necesitas ayuda?